
ساتی پێشکەشکردنی دریسەکە
ئاڤا نیوز
نزیکەی مانگێکە ئیسماعیل بێشکچی لە نەخۆشخانەیە و شاندێکی یانەی ئامەد سپۆر سەردانی دەکات و درێسێکی یانەکەی پێ دەبەخشێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی شەممە 27-9-2025، لە کاتی بەڕێوەچوونی نۆیەمین فێستیڤاڵی بەڵگە فیلم لە ئامەد، د. ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و کۆمەڵناسی تورک و دۆستی کورد دووچاری جەڵتەی مێشک بوو، بە هۆیەوە گەیێنرایە نەخۆشخانە.
بڵاوکراوەی فەرمی: یانەی ئامەد سپۆر لە پلاتفۆرمەکانی خۆی بڵاویکردووەتەوە، سەردانی ئیسماعیل بێشکچیان کردووە لە نەخۆشخانەی کۆلیژی پزیشکی دیجلە لە ئامەد، لە سەردانەکەیاندا درێسی ژمارە 21 کە لە سەری نووسراوە ئیسماعیل بێشکچی، وەک دیاری و پاڵپشتیی پێشکەش بە بێشكچی دەکەن.
ئەمەش بزانە: کاتێک ئیسماعیل بێشکچی گەیێنرایە نەخۆشخانە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەقفی ئیسماعیل بێشکچی، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بێشکچی خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی دەربڕی.
باکگراوند: ئیسماعیل بێشكچی، نووسەر و كۆمەڵناس لە 7-1-1939 لە پارێزگای چۆڕووم لە دایکبووە. دەرچووی كۆلێژی زانستە سیاسییەكانە لە زانكۆی ئەنقەرە و لە ساڵی 1965دا دكتۆرای لە بواری كۆمەڵایەتیی بەناونیشانی "گۆڕانكاری لە رۆژهەڵات و كێشە بنیاتنەرەكان و كۆچی هۆزەكان" بەدەست هێنا. لە ساڵی 1970 دكتۆراكەی لێ سەنرایەوە و لە ساڵی 1971 لە ئامەد بۆ ماوەی 17 ساڵ و دوو مانگ زیندانی کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






