لە عێراق ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغە کرا
- تەندروستی
- 25 تشرینی یەکەم

دیمەنی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری
ئاڤا نیوز
سەندیکای پزیشکانی عێراق بڕیاریدا نیشاندانی ڤیدیۆ و وێنەی شوێنە هەستیارەکانی جەستە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاریی و ڕیکلامکردن بەو بابەتە لە هەموو پزیشکانی وڵات قەدەغە بکات، ئەوانەشی سەرپێچی دەکەن سزادەدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: 14ـی ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستی عێراق و 21ـی ئەم مانگەش سەندیکای پزیشکانی عێراق بە دوو نوسراوی جیا، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هەمان بابەت، پێکەوە بڕیاریاندا ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغەبکەن، بەگوێرەی گشتاندنەکەش بڕیارەکە لە سبەی یەکشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.
نووسراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە دکتۆر مستەفا سەعدی، سەرۆکی نووسینگەی بەغدای سەندیکای پزیشکانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم پزیشکانی پارێزگاکە کردووە و تێیدا باسی لەوەکردووە، بە پاساوی نەشتەرگەری جوانکاری، نابێت هیچ وێنە و ڤیدیۆی بابەتێک بڵاوبکرێتەوە کە تێیدا شوێنە هەستیارەکانی جەستە دەردەکەوێت، بەپێچەوانەوە ئەوانەی سەرپێچی دەکەن سزادەدرێن.
دەقی نووسراوەکەی سەندیکای پزیشکانی عێراق بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






