لەسەر تونێلی دەربەندیخان داوایەک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە توونێلی دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاوەدانكردنەوە و ڕێگەوبانی سلێمانی دەڵێت، تونێلە کۆنەکەی دەربەندیخان کەڵکی نوێکردنەوە و دانانی سیستمی نوێی تێدا نییە، پێویستمان بە دروستکردنی تونێلی نوێ هەیە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار محەممەد جەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانكردنەوە و ڕێگەوبانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە سەرەتای ساڵانی 1950 تونێلی دەربەندیخان دروست کراوە، واتە 70 ساڵ پێش ئێستا، قەبارەکەی سایدەکە (تیوب)ـەکەی بچووکە و هیچ سیستمێکی نوێی هەواگۆڕکێ و کامێرا و ڕووناکی سەردەمیانەی بۆ دانانرێت، پێویستی بە سایدی (تبوب)ی دووەم هەیە ئەوەش ئەستەمە بکرێت.
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبانی سلێمانی پێشنیازیان کردووە "بۆ دروستکردنی تونێلێکی نوێ لە شاخی ناوتاق و تەرککردنی تونێلە کۆنەکە، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران لەبەر دۆخی دارایی تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە.
هەنگاوی داهاتوو؛ ئەندازیار محەممەد جەلیل دەشڵێت، پێشنیازەکە جارێکی دیکە ئاراستەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران دەکەینەوە تا ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، چونکە تونێلە کۆنەکەی دەربەندیخان سەرەڕای ئەوەی کەڵکی بەکارهێنانی نەماوە، هاوکات شوێنەکەشی باش نییە.
بۆچی گرنگە؛ بە دروستکردنی تونێلی نوێ کاتی نێوان سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لە سێ کاتژمێر و نیو بۆ دوو کاتژمێر کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






