سەرۆک بارزانی: پێویستە دەرئەنجامی هەڵبژاردن بکرێنە پێوەر بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵیی بەهێز
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم
سەرۆك مەسعود بارزانی و ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی روسیا لە عێراق .
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایگەیاند، "پێویستە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن بکرێنە پێوەر بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵیی بەهێز لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی عێراق و بە بەشداری هەموو پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکان".
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی "لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە بارودۆخی سیاسیی و گۆڕانگاری و پێشهات و ئاڵنگارییەکان لە عێراق و ناوچەکە کرا.
باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا و درێژەدان و بەردەوامی پێشخستنی ئەم ڕێککەوتنە بە گرنگ زانرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرئەنجام و هەنگاوەکانی دوای ئەم پڕۆسەیە و لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، "سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازاد و دیموکراسیدا، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن بکرێنە پێوەر بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی فیدڕاڵی بەهێز لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی عێراق و بە بەشداری هەموو پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکان.
ئەمەش بزانە؛ پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





