ئاڤا نیوز
مامۆستا دڵشاد عارف، مامۆستای قوتابخانەی ئاڤێستای کچان لە ناحیەی کەلەک، سەرەڕای ئەوەی سێ هەفتە لەمەوبەر تووشی ڕووداوێکی ماتۆڕسکیل بووە و قاچێکی و سێ ددانی شکاون، ئامادە نییە قوتابییەکانی بەجێبهێڵێت و ڕۆژانە بە قاچە شکاوەکەیەوە دەچێتەوە دەوام.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستا دڵشاد عارف، کە بە دڵسۆزی و خۆبەخشین بۆ پیشەکەی ناسراوە، ماوەی سێ هەفتە پێش ئێستا لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە بۆ ماڵەوە، ماتۆڕسکیلێک بە خێرایی خۆی پێدادەکێشێت. بەهۆی ئەم ڕووداوەوە، قاچێکی و سێ ددانی دەشکێن. دوای چارەسەرکردنی پزیشکی و گەچکردنی قاچی، سەرەڕای ئەوەی کارگێڕی قوتابخانەکە و پەروەردەی بەردەڕەش داوای لێدەکەن پشوو بدات تا چاک دەبێتەوە، ئەو ڕەتیدەکاتەوە و بڕیار دەدات بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
ئەو پێیوایە نابێت قوتابییەکانی لە وانەکانیان دوان بکەون و ویژدانی قبوڵی نەکردووە لە ماڵەوە دانیشێت. کاتێک قوتابییەکانی بە قاچە شکاوەکەیەوە دەیبینن کە گەڕاوەتەوە سەر دەوام، بە گریانەوە پێشوازی لێدەکەن.
لێدوانی فەرمی: مامۆستا دڵشاد عارف بە ئاڤای وت، "دڵم نایە ئەو قوتابییانە بەجێبهێڵم و لە وانەکانیان دوابکەون، نامورتاح بووم لە ماڵەوە دابنیشم و ویژدانم قبوڵی نەدەکرد. ئێستا هەموو ڕۆژێک بەو گۆچانەوە دێمەوە دەوام."
بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش ستایشی مامۆستا دڵشاد دەکات و دەڵێت: "مامۆستا دڵشاد نموونەی مامۆستای دڵسۆزە. ئەوە 10 ساڵە لای ئێمە دەرس دەڵێتەوە و بۆ یەک ڕۆژیش مۆڵەتی وەرنەگرتووە."
لەلایەکی دیکەوە: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، کاتێک چیرۆکەکەی بیستووەتەوە، زۆر دڵخۆش بووە بە هەڵوێستی مامۆستا دڵشاد عارف و بە نیازە ڕێزلێنانی پێشکەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





