
ڕووکاری ماڵپەڕی دەروازەی حەج. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 بەردەوامە و لە نزیکترین کاتدا تیروپشک بۆ ناوی خوازیارانی حەج دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پڕۆسەی ناونووسینی بۆ خوازیارانی حەج بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەی بە نیازی حەجن لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ناوی خۆیان تۆمار کرد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج وعومرەی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی ناوی خوازیارانی حەج دەکات، بۆ ئەوەی لەکاتی نزیکبوونەوەی وەرزی حەج سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو بکرێن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج وعومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ماوەیەکی زۆرە دەستی بە ئامادەکارییەکانی پڕۆسەی حەج کردووە و ئێستا وردبینی بۆ ناوی خوازیارانی حەج دەکرێت. بەپێی ئەو وادەیەی بۆ حاجییانی عێراق دانراوە، دەبێت تا مانگی یەکی ساڵی 2026 هەموو کارەکان تەواو بکرێن.
زانیاریی زیاتر: کاروان ستوونی گوتیشی، پێشبینی دەکەین لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ناوی خوازیارانی حەج تەواو بکرێن و تیروپشک ئەنجام بدرێت، هاوکات لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی خولێکی ئایتی بەڕێوەچووە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پشکنینی تەندروستیی خوازیارانی حەج، چونکە وڵاتی سعوودیە پشکنینی تەندروستی بەشێوەی ئەلیکترۆنی کردووەتە پێش مەرجی پێدانی ڤیزا.
ئەمەش بزانە: فەرمانبەرانی ئایتی لەسەرجەم نووسینگەکانی حەج وعومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەشدارییان لە خولی ئایتیدا کردووە، بۆ ئەوەی لەکاتی دەرچوونی ناوی حاجییان ڕاستەوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەست بە پشکنینی تەندروستی بۆ خوازیارانی حەج بکرێت، وڵاتی سعوودیە ساڵانە ڕێگە بە تەنیا 7%ـی ئەو کەسانە دەدات کە تەمەنیان لەسەرووی 70 ساڵییەوەیە، ئەگەر هەر کەسێکیش لە پشکنینی تەندروستی دەرنەچێت ئەگەری زۆرە ڤیزای پێ نەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






