
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە هەولێر گەڕەکێکی نوێ بۆ کریستیانەکان دروست دەکرێت، ئەویش لە ڕێگەی دابەش کردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی کریستیانی قەزای عەنکاوە لە زۆنێکی تایبەتی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نەبوونی زەوی پێویست لە سنووری شارەوانیی عەنکاوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، فەرمانبەرانی عەنکاوە لە شوێنێکی تایبەتی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر زەوییان پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: لەو زەویانەی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران ئامادە کراون، زۆنێکمان تایبەت کردووە بە فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی عەنکاوە، تیروپشکمان بۆ کردوون ، کاتێکیش زەوییەکان بوون بە تاپۆ ئەو فەرمانبەرانە دەتوانن مامەڵەکانیان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو زۆنەی بۆ فەرمانبەرانی عەنکاوە دیار کراوە، کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – دهۆک، لە کەرتی بەرحوشترە، دواتر ئەو کەرتە و ئەو زۆنەش کە بۆ فەرمانبەرانی عەنکاوە دیار کراوە، ناوی نوێیان بۆ دادەنرێت.
ئەمەش بزانە: هەزار و 279 فەرمانبەری کریستیانی سنووری قەزای عەنکاوە، مەرج و ڕێنمایی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە، بەپێی ژمارەیان زۆنێکی تایبەتیان بۆ دیار کراوە، بۆ پاراستنی تایبەتمەندی ئەو پێکهاتەیەش جگەلە کریستیانەکان هیچ فەرمانبەرێکی دیکە لەو زۆنە زەوی پێنادرێت.
بۆچی گرنگە: پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکان لە کوردستان، هەر لە کۆنەوە تا ئێستا بەردەوام بووە و بووەتە بەشێک لە کولتووری خەڵکی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو هەوڵێکی داوە بۆ پارێزگاری کردن لە کولتووری پێکەوەژیان و پاراستنی ماف و تایبەتمەندی هەموو پێکهاتەکان، دیاری کردنی زۆنی تایبەتیش بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی کریستیان هەوڵێکی دیکەیە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی پێکهاتەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






