وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو هاونیشتمانیانە بڵاودەکاتەوە کە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەسەر قەرەبووکردنەوەی ئەو هاونیشتمانیانە بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی سیاسەتەکانی بەعسەوە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون. دەڵێت، نەکەونە بەر لێشاوی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندی چەند کەس و لایەنێک. دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی هەڵدەستێ تا بەدەستهێنانی مافەکانتان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 29-10-2025، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆیەکی ناڕاست لەسەر قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان بڵاو کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: هاونیشتیمانیان ئاگادار دەکەینەوە کە ماوەیەکە دەنگۆی ناڕاست بڵاو دەکرێتەوە کە حکومەتی فیدراڵ/وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران قەرەبووی ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە بە هۆی سیاسەتەکانی رژێمی بەعس بە تایبەت لە دوای ڕێکەوتنامەی شوومی جەزائیر لە ساڵی 1975 ئاوارەی وڵاتانی ئێران، تورکیا و سووریا بوون، لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە 1991 گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنین، کە سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان - وەزارەتی ناوخۆ هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بەو خانەوادانە جێبەجێ بکات، تا نووسینی ئەم ڕوونکردنەوەیە هیچ وەڵامێکی فەرمی لە لایەن حکومەتی فیدراڵی پێمان نەدراوە، کۆی ئەو هەواڵانەی لە ئێستادا بڵاو دەکرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکەینەوە نەکەونە بەر لێشاوی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندی چەند کەس و لایەنێک. دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی هەڵدەستێ تا بەدەستهێنانی مافەکانتان، بە تایبەت مافی قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان بۆ نیشتیمان، بەردەوام دەبێت و هەر زانیاری و هەنگاوێکی فەرمی هەبێت لە سەرچاوەی فەرمییەوە پێتان ڕادەگەیەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






