پزیشکێکی پسپۆڕی ددان لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕێنمایی لەبارەی ئازاری ددان بڵاو دەکاتەوە
- تەندروستی
- 29 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئازاری ددان، بە تایبەت لە نیوەی شەودا، کێشەیەکی باوە و زۆرجار خەو دەزڕێنێت. لە کاتێکدا زۆرێک لە خەڵک پەنا بۆ چارەسەری باو و ناپزیشکی دەبەن، دکتۆرە دەریا دڵزار، پزیشکی پسپۆڕی ددان، هۆشداری دەدات لە زیانەکانی ئەم چارەسەرانە و ڕێنمایی دروست بۆ چارەسەر و خۆپاراستن لە ئازاری ددان دەخاتەڕوو، بەتایبەت بۆ منداڵان.
چیرۆکی سەرەکی: ئازاری ددانی کتوپڕ، کە زۆرجار لە نیوەی شەودا سەرهەڵدەدات و ژیانی کەسی نەخۆش تێکدەدات. لە دۆخێکی وا زۆر کەس پەنا بۆ غەڕغەرە بە ئاوی سوێر یان جگەرەکێشان دەبەن بەو هیوایەی ئازارەکە کەم بکاتەوە، بەڵام ئەم چارەسەرانە زۆرجار بێ سوودن یان تەنانەت زیانبەخشن.
هیشام سەعید بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە و قسەی لەگەڵ دکتۆرە دەریا دڵزار، پزیشکی پسپۆڕی ددان کردووە بۆ تیشکخستنە سەر هۆکارەکان و چارەسەرە دروستەکان.
لێدوانی فەرمی: دکتۆرە دەریا دڵزار بە ئاڤای وت، هۆکارە سەرەکییەکانی ئازاری ددان بریتین لە خواردنی شیرینی، ترشی، خواردنی خێرا (فاست فود) و خواردنەوە گازییەکان، لیمۆ، خواردن و خواردنەوە سارد و گەرمەکان، هەروەها شتی ڕەق و جیڕ. پاکنەکردنەوەی ددانەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دەبێتە هۆی مانەوەی خواردن لە ژێر ددانەکاندا، کە هەموو ئەمانە دەبنە هۆی کلۆر، هەوکردنی پووک و هەستیاری ددان.
زانیاریی زیاتر: دکتۆرە دەریا وتیشی، "باشترە ڕۆژانە دووجار ددانەکانتان بشۆن، بەتایبەت شەوان و دوای نانخواردن. پێویستیشە ڕۆژانە پەتی ددان بەکاربهێندرێت بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکان."
"ئەگەر منداڵەکەتان بە شەوان ددانی ئازاری هەبوو، دەتوانن لاستیکی ساردکراوەی ناو سەلاجەی بدەنێ بۆ جوین و گازی لێبگرێت. هەروەها خواردنی ساردی پێ بدرێت و دایکەکە بە پەنجەی خۆی مەساج بۆ شوێنی ددانە ئێشاوەکە بکات. ئەگەر ئازارەکە زۆر زۆر بوو، دەبێت ببردرێتە لای پزیشکێکی منداڵان."
"ئەگەر گەورەکان ددانیان ئازاری هەبوو بە شەوان، با دوو بۆ سێ سەرین لە ژێر سەریان دابنێن و سەهۆڵ لەسەر ئەو ددانە دابنێن کە ئازاری هەیە بۆ ئەوەی پەستانی لەسەر کەم ببێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێکەڵکردنی سۆدە و پیکنپاودەر و لیمۆ، یان بەکارهێنای داری ددان، یان تێکەڵکردنی خوێ و ئاو، یا مێخەک و ووردکردنی حەبی پاراسیتۆڵ و ئەسپرین و دانانیان لەسەر ددانەکان. ئەمانە هیچی ئەسڵ و ئەساسی نییە و نەک چارەسەر نین بگرە زیانیشیان هەیە.
دکتۆرە دەریا داوا لە دایک و باوکان دەکات کە منداڵەکانیان هان بدەن بۆ شتنی دەم و ددانیان پێش خەوتن، چونکە ئەمە ڕێگەی سەرەکییە بۆ خۆپاراستن لە ئازاری ددان و پاراستنی تەندروستی ددانەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






