ئاڤا نیوز
یاری "پەینت بۆڵ" کە جۆرێکە لە یاری شەڕە تەقەی ڕاستەقینە بە گوللەی بۆیاخ، گەیشتە هەولێر و لە پڕۆژەی ئەربیل ئەڤینیۆ لەسەر ڕێگەی بەحرکە، لە شوێنێک بەناوی "کرۆنۆ کلاش" دەستی بە کارەکانی کرد. ئەم یارییە لەلایەن دامەزراوەی ڤیزیت کوردستانەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان، وەک یەکەم یاری پێشکەوتووی لەم شێوەیە لە عێراق و کوردستاندا.
وێنە گەورەکە: یاری "پەینت بۆڵ" کە لەسەر بنەمای پێکدادانی دوو تیپ دامەزراوە، دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ تاقیکردنەوەی ئازایەتی و ستراتیژیەتی تاکەکەسی و گروپ. هەر تیپێک پێویستە لە هەشت یاریزان کەمتر نەبێت و یاریزانەکان چەکێکی هاوشێوەی M4ـی مارێنزی ئەمریکییان پێدەدرێت، بەڵام لەجیاتی فیشەکی ڕاستەقینە، گوللەی بۆیاخ بەکار دەهێنرێت.
ئامانجی یارییەکە دیاریکردنی خاڵێکی سەرەکییە کە تیپەکان دەبێت هەوڵ بدەن بیگەنێ، هاوشێوەی فیلمەکانی ڕامبۆ کە تێیدا قارەمانەکە دەبێت بەناو کۆسپ و دوژمندا تێپەڕێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی. یاریزانەکان دەبێت هەوڵ بدەن نەکوژرێن (بۆیاخ نەکرێن) تا دەگەنە خاڵی ئامانج.
لێدوانی فەرمی: دێرین، سەرپەرشتیاری یارییەکە، بە ئاڤای وت، ئەمە یەکەمجارە یارییەکی ئاوا پێشکەوتوو بێتە عێراق و کوردستانە، لە کاتێکدا لە وڵاتانی پێشکەوتوو زۆر باوە و تیپی تایبەت بەو یارییانە هەیە کە بەشداری پێشبڕکێ جیهانییەکان دەکەن.
سەرپەرشتیاری یارییەکە وتیشی، بەنیازن تیپێک پێکبهێنن بەناوی کوردستان و بەشداری پێشبڕکێ جیهانییەکان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






