
ئاڤا دیجیتاڵ
هەرچەندە كردەوەكانی داعش بەمدواییە لە عێراق و سووریا كەمیان كردووە، بەڵام هێشتا هەندێك ناوچە لە هەردوو وڵات ڕووبەڕووی هێرشی لەناكاوی داعش دەبنەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای سەڵاحەدین خۆكوژێكی داعش هێرشی كردە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی، بەڵام پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە، كوژرا.
چیرۆكە سەرەكییەكە: ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، خۆكوژێكی داعش هەوڵیداوە لە بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان گەمارۆیان داوە و كوشتوویانە.
زانیاری زیاتر: بەپێی ڕاگەیێندراوە ئەمنییەكە خۆكوژەكە ویستوویەتی خۆی بە بارەگایەكی هێزی هاوبەشی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی سەڵاحەدین و حەشدی شەعبی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و ڕێككاری بتەقێنێتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان توانیویانە پێش ئەوەی خۆی بگەیەنێتە ناو بارەگاكەی حەشدی شەعبی و خۆی بتەقێنێتەوە گەمارۆی بدەن و بیكوژن.
لە لایەکی دیکەوە: كەناڵی نوجەبای ئاسمانی بڵاویکردووەتەوە، خۆكوژەکە توانیویەتی خۆی بتەقێنێتەوە و دوو ئەندامی حەشدی شەعبی برینداركردووە.
باكگراوند: هێرشی ئەو خۆكوژەی داعش لەكاتێكدایە چەند هەفتەیەكە عێراق بەفەرمیی داوای كۆتاییهاتنی ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەكات.
لە ساڵی 2014 ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، نزیكەی سێیەكی خاكی عێراقی داگیركرد، تاوەكو لە ساڵی 2017 هێزە عێراقییەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەهاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش توانییان دوایین پێگەكانی داعش كۆنترۆڵ بكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریکردن لە پێکەوەژیان ئەرکی هەموومانە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەملاو و ئەولا؛ تا چەند لەناوبردنی سەگی بێلانە دروستە؟
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی خانەقای ئاڤا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان