
پۆلیسی دارستان لەکاتی گەڕان و پشکنیندا
ئاڤا نیوز
وەرزی جووتبوونی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانە، پۆلیسی دارستان و ژینگە لە ناوچە جیاوازەکان ڕێگری لە ڕاو دەکەن، لە سنووری دەربەندیخانیش چەند حەشارگەیەکی ڕاوچیان تێک درا.
وێنە گەورەکە: بەئامانجی پارێزگاری لە ژیانی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکارانی ژینگە، ساڵانە پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە وەرزی جووتبوونی ئاژەڵ و باڵندەکان دا کە بە وەرزی کەڵە هەرز ناسراوە ئامادەکاریی دەکات و تیمەکانیان زیاتر دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان کێوماڵێکیان ئەنجامدا، توانیان پێنج حەشارگە تێکبدەن کە لەلایەن ڕاوچی و سەرپێچیکاران دروستکرابوون و ئامادە کرابوون بەمەبەستی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان.
بەوتەی عەمید هێمن کەمەرخان، حەشارگەکان دەکەونە هەریەکە لە ناوچەکانی وڵوەر، کۆکۆی، کانی کەوە و پۆڵەی سەرو چیای زەڵی دروستکردبوو.
ئەمەش بزانە: ساڵانە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پاریزگای سلێمانی، لە "وەرزی کەڵە هەرز" کە بە وەرزی جووتبوونی ئاژەڵ و باڵندەکان دادانرێت، چالاکییەکانیان زیاتر دەکەن، چونکە ڕاوچییەکان سوود لە وەرزە وەردەگرن بۆ ڕاوکردن و ئاسانتر نێچیرەکانیان بۆ ڕاودەکەن کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم دەست پێدەکات ماوەی مانگێک دەخایەنێت.
ئامارەکان وادەڵێن: لە هەشت مانگی ئەمساڵدا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، 773 سەرپێچیکاری ژینگەیی دەستگیرکراون، 26 تاپڕ، 85 فیشەکی تاپڕ، 35 کلاشینکۆف، 95 باڵندی جۆراجۆر، 19 باڵندی کێوی، 5 ئاژەڵی کێوی، 53 قەفەس و چەندین کەل و پەلی دیکەی ڕاوکردن دەستییان بەسەردا گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 2 تشرینی دووەم
لە یەک مانگدا 80 بوومەلەرزە لە عێراق ڕوویانداوە






