هەولێر: سیستەمێکی نوێی فریاکەوتنی خێرا خزمەتگوزارییەکانی ئەمبوڵانس خێراتر دەکات
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی ڕووکاری ئەپڵیکەیشنەکە
ئاڤا نیوز
لە هەولێر سیستەمێکی نوێی فریاکەوتنی خێرا دەکەوێتە کار، بە جۆرێک لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە بەکارهێنەر ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی فریاکەوتنی خێرا قسە دەکات، لەکاتی ڕووداو سیستەمەکە خۆی شوێنەکە دەدۆزێتەوە و نزیکترین ئەمبوڵانس ڕەوانە دەکلات.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەوڵێکدا بۆ خێراکردنی گەیشتنی ئەمبوڵانس بە هاووڵاتیان، فریاکەوتنی خێرا لە هەولێر، ناسراو بە ژمارە 122، سیستەمێکی نوێ و پێشکەوتووی خستە کار. ئەم سیستەمە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە کار دەکات و بە چەند خولەکێک دەتوانێت ئەمبوڵانس بگەیەنێتە شوێنی ڕووداوەکان.
شێوازی جێبەجێکردن: سیستەمە نوێیەکە لەناو ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتدا بەردەستە، کە بەشێکی تایبەتی بۆ فریاکەوتنی خێرا تێدایە. بە چوونە ناو ئەم بەشە، بەکارهێنەر ڕاستەوخۆ دەتوانێت لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی فریاکەوتنی خێرا قسە بکات. کاتێک ڕووداوێک ڕوودەدات، هاووڵاتی دەتوانێت ئەپڵیکەیشنەکە بکاتەوە و لەوێوە پەیوەندی بە بەشی کۆنترۆڵەوە بکات. تەنیا پێویستە جۆری ڕووداوەکە بە بەشی کۆنترۆڵ بڵێت و ئەوان خۆیان لەڕێگەی سیستەمی لۆکەیشنی ئەپڵیکەیشنەکەوە شوێنی ڕووداوەکە دەدۆزنەوە، پاشان نزیکترین ئەمبوڵانس لە شوێنی ڕووداوەکە ئاگادار دەکەنەوە و دەیننێرن.
لێدوانی فەرمی: ڕاپەر نەسرەت، نوێنەری کۆمپانیای ڕامیگۆ کە بە خۆبەخشی ئەم سیستەمەیان دروست کردووە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ئەم سیستەمە جگە لەوەی کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەکات، لەڕووی ئەمنیشەوە سوودی هەیە. زانیارییەکانی کەسەکە تۆماردەکات و کۆتایی بەو دیاردەیە دەهێنێت کە هەندێک کەس بۆ کاتکوشتن و ڕابواردن تەلەفۆنیان بۆ هێڵە گەرمەکانی فریاکەوتن دەکرد."
زانیاریی زیاتر: ئاڤا سەردانی ژووری کۆنترۆڵی کردووە و لە نزیکەوە تاقیکردنەوەی بۆ ئەم سیستەمە نوێیە ئەنجامداوە. لەو کاتە پەیوەندییەک وەرگیراوە سەبارەت بە ڕووداوێک لە شەقامی 60 مەتری لە هەولێر. سیستەمەکە بە خێرایی شوێنی پەیوەندییەکەی دۆزیوەتەوە و نزیکترین ئەمبوڵانسی ئاراستەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لە ڕۆژی دەنگدان بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
6 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
7 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە ئاکرێ؛ گرێیەکی یەک کیلۆیی لە سکی کچێک دەرهێنرا






