نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان: دەنگی هاووڵاتییان سەرچاوەی شەرعیەتە

شەیری بکە لە:
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان: دەنگی هاووڵاتییان سەرچاوەی شەرعیەتە

محەممەد حەسسان، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق

ئاڤا نیوز

نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان "ڕێکخستنێکی باشی پرۆسەی دەنگدانی نیشانداوە." دووپاتیکردەوە "ئەمڕۆ فێستیڤاڵێکی دیموکراسییە کە هەموو عێراقییەکان یادی دەکەنەوە."

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و هاووڵاتییان ڕوویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کردووە. 

لێدوانی فەرمی: محەممەد حەسسان، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە میانی سەردانیکردنی ژمارەیەک بنکەی دەنگدان لە بەغدای پایتەخت، ڕایگەیاند، بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بنەمای چەسپاندنی دیموکراسییە."

لەهەمان کاتدا: حەسسان دووپاتیکردەوە "عێراقییەکان دووبارە جەخت دەکەنەوە کە دەنگی هاووڵاتی سەرچاوەی شەرعییەتە." ناوبراو ڕاشیگەیاند، "نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕازییە و بە دەستی عێراقییەکان بەڕێوەدەچێت."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ