گوتەبێژی پارتی: لایەنێک باوەڕی بە دەستوور نەبێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ پێکناهێنین

شەیری بکە لە:
گوتەبێژی پارتی: لایەنێک باوەڕی بە دەستوور نەبێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ پێکناهێنین

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەرجی حیزبەکەی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریکرد لە پڕۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق و لە هەولێر لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگی دا و بۆ ڕاگەیاندنەکان قسەی کرد.

لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دەبێت دەستوور جێبەجێبکرێت و بکرێتە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەوانەی لە سندووقەکانی دەنگدانەوە متمانە وەردەگرن، دەبێت باوەڕیان بە دەستوور هەبێت و عەقڵییەتی ئەوە وەلابنێن کە عێراق بە عەقڵییەتی نەتەوەیی، مەزهەبی و ئاینی بەڕێوەدەچێت، ناتوانین هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەوانە پێکبهێنین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ