وەزارەتی ناوخۆ: هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی تۆمار نەکراوە و پلانەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت، جێبەجێکردنی پلانی دەنگدانی گشتی بۆ دابینکردنی ئاسایشی بنکەکانی هەڵبژاردن لە سەرانسەری وڵاتدا بەپێی پلانە داڕێژراوەکە بەڕێوەدەچێت و ئاماژە بەوە دەدات "هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لە سنوورەکانی بەرپرسیارێتیی گشتیدا تۆمار نەکراوە."
چیرۆکی سەرەکی: بە بەشداریی زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەسەرانسەری وڵات دەستیپێکرد و پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشەی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "دەزگا ئەمنییەکان لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەیانییەوە تا ئێستا ڕۆڵێکی نایاب و گەورە دەگێڕن لە جێبەجێکردنی پلانی دەنگدانی گشتی بۆ دابینکردنی ئاسایشی 8,703 بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری وڵاتدا." ناوبراو ڕوونیشیکردەوە کە "پلانێک هەیە بۆ پێش، لە کاتی و دوای هەڵبژاردنەکان، بەو پێیەش کارەکان بەپێی پلانە داڕێژراوەکە بەڕێوەدەچن."
لە هەمان کاتدا: میری وتیشی "وەزارەتی ناوخۆ گەورەترین بەشی ئەم پلانەی پێیە، چونکە کۆنترۆڵی بنکەکانی شارەکانی کردووە، جگە لە کۆنترۆڵکردنی چەندین پارێزگا لە ڕووی ئەمنییەوە." ناوبراو دووپاتیکردەوە "هیچ پێشێلکارییەک لە سنوورەکانی بەرپرسیارێتیی گشتیدا تۆمار نەکراوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میری ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەرکەسێک نەیتوانیوە لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدات، ئەوا ئەمڕۆ لە دەنگدانی گشتیدا دەنگ دەدات، چونکە مۆڵەتی 48 کاتژمێریان پێدراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەنگین ڕێكانی: پۆستی سەرۆككۆماری عێراق لای كورد دەمێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: سبەی پشووی فەرمییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەبێت هەوڵبدەین عێراق سیستمی پەرلەمانی بێت نەک میحوەری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی تا نیوەڕۆ 23.90% بووە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەنگین ڕێكانی: پۆستی سەرۆككۆماری عێراق لای كورد دەمێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: سبەی پشووی فەرمییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەبێت هەوڵبدەین عێراق سیستمی پەرلەمانی بێت نەک میحوەری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی چوارشەممە لە عێراق کرایە پشووی فەرمی






