جگە لە چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، تورکیا چوار داواکاری دیکە ئاراستەی پەکەکە دەکات

شەیری بکە لە:
جگە لە چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، تورکیا چوار داواکاری دیکە ئاراستەی پەکەکە دەکات

ژمارەیەک چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی ئاک پارتیی دەسەڵاتدار لە تورکیا  ئاماژە بەوە دەدات: ئەوان تەنها بەوە ڕازی نابن پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و دەڵێت: دەبێت پەکەکە واز لە خۆڕێکخستنی نایاسایی، کۆکردنەوەی داهات، هەوڵی سەربەخۆیی و جوداخوازی و ناشیرینکردنی تورکیا بهێنێت.

لێدوانی فەرمی: عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاک پارتی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە پێویستی زانی ئەو ڕێکخراوانەی هاوشێوەی پەکەکە لەسەر هێڵی ئایدۆلۆژی ئۆجەلان دەڕۆن کە ئەو بە پەکەکە ناویان دەبات، خۆیان هەڵوەشێننەوە  چەکدابنێن.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: عومەر چەلیک سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە سوپا و دەزگای هەواڵگریی تورکیا بە شێوەیەکی مەیدانی چاودێری پرۆسەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکەن و دوای دڵنیابوونەوە لەوە سەرۆککۆماری تورکیای لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

 پێویستە ئەوەش بزانیت: گوتەبێژی ئاک پارتی باس لەوە دەکات پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە دەگۆڕێت و دەڵێت: بۆ نموونە لە عێراق جیاوازە لە تورکیا و سووریا. لە تورکیا کشاندنەوەی هێزەکانیان بوو لە ناو خاکی تورکیا. لە سووریا پابەندبوونە بە ڕێککەوتنی 10ی ئادار (واتا تێکەڵبوونی هەسەدەیە لەگەڵ سوپای نوێی سووریا).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ