کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی تا نیوەڕۆ 23.90% بووە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی تا نیوەڕۆ 23.90% بووە

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق گەیشتووەتە 23.90%.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی ئامارەکان، بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردن تا نیوەڕۆ لە پارێزگای سەلاحەددین تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 31.57%. لە بەرامبەردا، هەندێک پارێزگا ڕێژەی کەمتر بەشدارییان هەبووە، وەک میسان کە 16.63% بووە، و بەغدا 18.20%ی تۆمارکردووە. تاوەکو ئێستاش لە کۆی 20  ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەر چوار ملیۆن و 795 هەزار و 685 کەس دەنگیان داوە.

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ڕێژەی دەنگدان تاوەکو کاتژمێر 12ی نێوەڕۆی سێشەممە لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە؛-

•    کۆی گشتیی عێراق: 23.90%

•    سەلاحەددین: 31.57%
•    هەولێر: 28.93%
•    سلێمانی: 24.88%
•    دهۆک: 27.36%
•    کەرکووک: 28.85%
•    بەغدا: 18.20%
•    دیالە: 16.63%
٠ نەینەوا: 30.67%
 
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم ئامارانە ئاماژەیەکن بۆ بەشداریکردنی سەرەتایی دەنگدەران لە ناوەڕاستی ڕۆژی دەنگداندا. چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی بەشداریکردن لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا بەرزتر بێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ