هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە

چەند هاونیشتمانییەک لەکاتی تەقەی خۆشی

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی ناوخۆی کوردستان و ئاسایشی هەولێر هۆشداریی دەدەنە هاونیشتمانیان و دەڵێن، بەناوی خۆشیی دەربڕینەوە بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە و هەر کەسێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە؛ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق دەیان هاونیشتمانیی لە هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی حیزبەکانیان لە هەڵبژاردن دەستیان کرد بە تەقەی خۆشی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و ئەندام و لایەنگری سەرجەم حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەکەینەوە، بەمەبەستی خۆشی دەربڕین و  تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەناوی خۆشیی دەربڕینەوە بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە. هەر کەسێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".

 

لەلایەکی دیکە؛ هاوکات لایخۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی کوردستان هۆشداریی دەداتە هاونیشتمانیان کە تەقەی خۆشی نەکەن.

شەیری بکە لە: