
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت کە ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ساڵی 2025، زیاتر لە 55% بووە، ئەمەش دوای وەرگرتنی ئەنجامەکانی 99.7%ی وێستگەکان.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆتاییهات، نزیکەی 21 ملیۆن دەنگدەر لە کۆی نزیکەی 46 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی مافی هەڵبژاردنی 329 نوێنەریان هەبوو بۆ خولی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران. زیاتر لە حەوت هەزار کاندید، لە هەردوو ڕەگەز، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بڵاوکراوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆی ژمارەی دەنگدەرانی گشتی 10 ملیۆن و 898 هەزار و 337 کەس بووە لە کۆی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەر، بەمەش ڕێژەی بەشداریکردن لە 55% زیاتر بووە.
لەهەمان کاتدا: بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، لە دەنگدانی تایبەتدا کە لە 2025-11-9، بەڕێوەچوو و هێزە چەکدارەکان و ئاوارەکانی گرتەوە، 1,084,289 کەس دەنگیاندا. ڕێژەی بەشداریکردن 77% بوو.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، کۆی گشتیی دەنگدەران لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتدا 12 ملیۆن و 313 هەزار و 291 دەنگدەر بووە، لەکۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر بۆیە ڕێژەی بەشداری کردن بە گشتی زیاتر لە 55%ـە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی لایەنەکان بەگوێرەی دەنگی جیاکراوە تا ئێستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
جەعفەر ئیمینکی: دەبێ لایەنەکانی دیکە لە پارتییەوە فێری بانگەشە بن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی لایەنەکان بەگوێرەی دەنگی جیاکراوە تا ئێستا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە





