پارتی ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاند

شەیری بکە لە:
پارتی ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاند

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی لە کەمپەینی هەڵبژاردن پارتی چاڵێنجی "یەک ملیۆن دەنگ و زیاتر"ـی ڕاگەیاند. بەگوێرەی دوایین ئەنجامی جیاکراوە کە بە ئاڤا میدیا گەیشتووە پارتی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی لە پێنج پارێزگا تێپەڕاند.

ژمارەکان وا دەڵێن: ئاڤا وردەکاری دەنگی جیاکراوەی لایەنەکان تا ئێستا بڵاودەکاتەوە و بەمجۆرەیە:

پارتی؛ ملیۆنێک و 4 هەزار و 875 دەنگ
یەکێتی؛ 492 هەزار و 719
هەڵوێست؛ 150 هەزار و 792 دەنگ
یەکگرتوو؛ 160 هەزار و 453 دەنگ
نەوەی نوێ؛ 130 هەزار و 491 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری؛ 47 هەزار و 173 دەنگ
بەرەی گەل؛ 17 هەزار و 653 دەنگ

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی یەکەم حیزبە لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دوای ساڵی 2003ـەوە سەروو یەک ملیۆن دەنگ بەدەست بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: