جەعفەر ئیمینکی: دەبێ لایەنەکانی دیکە لە پارتییەوە فێری بانگەشە بن
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
جەعفەر ئیمینکی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و بەدەستهێنانی زیاتر لە ملیۆن دەنگ. بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، پارتی بانگەشەیەکی هێمنی بەڕێوەبرد، دەبێ لایەنەکانی دیکە لە پارتییەوە فێری بانگەشەبن.
لێدوانی فەرمی: جەعفەر ئیمینکی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێمە ڕازین لە کۆی پرۆسەکە و بە دەنگەکانمان دڵخۆشین ئامانجەکەمان پێکا. ئەگەرچی لەم سیستەمە دەنگی پارتی بەپێی پێویست نابێتە کورسی، بەڵام سەنگی پارتی گرنگە. سوپاس بۆ دەنگدەرانی پارتی.
جەعفەر ئیمنکی ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە وای دەبینین لایەنی تر دەبێ هەڵمەتی هەڵبژاردن لە ئێمە فێربن، بە زمانێکی ئارام بانگەشەمان کرد.
٠ ڕازین لە دەنگی گشتی و تایبەت. یەکەمین، دەنگی پارتی بەقەد دەنگی هەموو لایەنەکانی دیکەیە.
٠ سیاسەتی پارتی و حەکیمانەی سەرۆک بارزانی جێگای ڕەزامەندیی خەڵکە.
٠ کە ئەنجامی کۆمیسیۆن ڕاگەیێنرا، ئێمە دیراسەی ئەوە دەکەین لە کوێ لاوازین.
٠ لەم هەڵبژاردنە کەمترین تانە هەبووە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی دیکە.
٠ چەندین فاکتەر هەبوون بۆ سەرکەوتنمان. سیاسەتی سەرۆک بارزانی لە ئاستی عێراق سەرکەوتوو بووە. لەلایەکی دیکە خزمەتگوزاری کابینەی نۆیەم لە بواری کارەبا، خزمەتگوزاری ڕێگاوبان هۆکار بوو.
٠ پارتی توانی جارێکی دیکە ئومێد بگەڕێنێتەوە. پارتی لە هەموو ناوچەیەک دەنگەکانی زیادیکردووە.
٠ پارتی لە بەغدا بەدوای کورسی نییە و قەزیەیەکی هەیە کە قەزیەی کوردییە.
٠ دەمانەوێت دەستوور بۆ هەمووان بێ نەک بۆ لایەنێک بێت و دژی لایەنێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 55% بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەر داهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 55% بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەر داهات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە






