پارتی و یەکێتی بەدەستهێنانی دوو کورسی دیکەیان لە بەغدا و دیالە ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
پارتی و یەکێتی بەدەستهێنانی دوو کورسی دیکەیان لە بەغدا و دیالە ڕاگەیاند

ئاڤا نیوز


پارتی دیموكراتی كوردستان، كورسییەك لە دیالە و یەكێتیی نیشتمانیی كورستانیش كورسییەك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەغدا یەكلا دەكاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی لە دیالە بەدەستهێنانی کورسییەکی ڕاگەیاند، کاندیدەکە ناوی نازک ئەحمەدە و کاندید بوو لەنێو هاوپەیمانیی عەزم.

 

لێدوانی فەرمی: نازک ئەحمەد، کاندیدی دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دیالە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەم سەرکەوتنە لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی خانەقین پیرۆز دەكەم، بەڵێن بە خەڵکی خانەقین دەدەم ببمە خزمەتکار و داکۆکیکاری هەموویان و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە فەراهەم دەکەین، گرنگە کورد لەو ناوچەیە کورسی هەبێت بۆ داکۆکیکردن لە مافی کورد، پارتی لە خانەقین نزیکەی هەشت هەزار دەنگی بەدەستهێناوە".


لەلایەکی دیکە؛ هاوکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەفەرمی بەدەستهێنانی کورسییەکی لە بەغدا ڕاگەیاند، کاندیدەکە ناوی ئایات ئەدهەمە و کاندید بوو لە لیستەکەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ