زانا مەلا خالید: ژمارهی كورسییهكانمان له ههولێر دهبێته 10 كورسی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیایی دەدات لەوەی پارتی لە هەولێر کورسی دەیەم مسۆگەر دەکات، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا ئەنجامی هەشت وێستگەی دەنگدان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە نەگیشتووەتە دەستی کۆمیسیۆن تاوەکو هەژمار بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت پارتی ڕێژەی دەنگەکانی بەرز ببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند، دەرکەوت پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق ژمارەیەکی پێوانەی لە دەنگی دەنگدەران بە دەستهێناوە و دووەم هێزیی سیاسییە لەسەر ئاستی هەموو عێراق کە خاوەنی زۆرترین ژمارەی دەنگدەرە.
لێدوانی فەرمی: د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی بە ئاڤای راگەیاند: پارتی زۆر دڵنیایە لە مسۆگەرکردنی کورسی دەیەم لە پارێزگای هەولێر، چونکە پارتی تا ئێستا لە حەوت وێستگەی دەنگدانی تایبەت و وێستگەیەکی دەنگدانی گەشتیی دەنگەکانی بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەژمار نەکراوە.
سەبارەت بە ڕۆڵی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە زیادبوونی دەنگدەکانی پارتی، د. زانا مەلا خالید ڕایگەیاند: دیدگا و پلانە ستراتیژییە دوور مەوداکانی سەرۆکوەزیران، یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادکردنی دەنگی پارتی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بۆیە سوپاسی دەنگدەرانمان دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر حکومەتی دانیمارک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
35 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر حکومەتی دانیمارک
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نامەیەک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات





