بەهۆی خواردنی خۆراکی خۆڕاییەوە، هەزاران کەس لە ئێندۆنیزیا ژەهراویبوون
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەوانکردنی هاووڵاتییانی ژەهراویبوو بە خواردن
ئاڤا نیوز
11 هەزار کەس لە ئێندۆنیزیا بە هۆی خواردنەوە ژەهراویبوون و نیوەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش بۆ بەرنامەیەکی حکومەتی ئەو وڵاتە دەگەڕێنرێنەوە، کە خۆراک بێبەرامبەر بەسەر خەڵکدا دابەش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دەستنەکەوتنی خۆراک بەپێی پێویست، یەکێکە لە کێشە گەورەکانی ئێندۆنیزیا و حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە 14 هەزار چێشتخانەی گەورەی کردووەتەوە و لە ماوەی نۆ مانگدا بێبەرامبەر خۆراکی گەیاندووەتە 41 ملیۆن کەس.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دادان هیندایانا، سەرۆکی دامەزراوەی چاودێری بەرنامە خۆراکییەکە بە ئاژانسی فرانس پرێنس'ی ڕاگەیاندووە لە دەسپێکی ئەم بەرنامەیەوە زیاتر لە 11 هەزار کەس بە خۆراک ژەهراوی بوون و 600 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دادان هیندایانا باس لەوە دەکات لە کۆی 441 حاڵەتی ژەهراویبوون بە خۆراک، هۆکاری 211 حاڵەت کە دەکاتە لە سەدا 48 ڕاوستەوخۆ بۆ خواردنی ئەو خۆراکانە دەگەڕێتەوە حکوومەت بێبەرامبەر گەیاندوونیەتە خەڵک و دەڵێت: بە هۆی خواردنی خۆراکی بێبەرامبەر، 660 قوتابی لە دوو قوتابخانەی ویلایەتی جاڤای ناوەڕاست تووشی سکچوون، دڵتێکەڵهاتن و سەرسووڕان بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرابۆوۆ سوبیانتۆ، سەرۆکی ئێندۆنیزیا نکۆڵی لەوە دەکات کە هۆکاری ژەهراویبوون بە خۆراک بۆ بەرنامەکەیان بگەڕێتەوە و دەڵێت: ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان زۆر لەو بەشە خۆراکانە کەمترە کە گەیەنراوەتە خەڵک. زۆربەی وڵاتان ستایشی بەرنامەکە دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە: حکومەتی ئێندۆنیزیا دەیەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ خۆراک بگەیەنێتە 82 ملیۆن و 900 هەزار کەس ئەمەش دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئەم وڵاتە.
زانیاریی زیاتر: زۆربەی ئەوانەی لە خۆراکی بێبەرامبەر سوودمەندبوون منداڵ، منداڵی ساوا، ژنانی دووگیان و دایکانی شیردەرن. حکومەت لە بەرنامەیدا بۆ ساڵی داهاتوو خۆراکی بێبەرامبەر بگەیەنێتە بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی میوانی گفتوگۆی ڕۆژانە
- عێراق
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن




