هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر حکومەتی دانیمارک

شەیری بکە لە:
هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر حکومەتی دانیمارک

دیمەنی حکومەتی دانیمارک و ئاڵای ئەو وڵاتە

ئاڤا نیوز

هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوان کراوەتە سەر حکومەت و ماڵپەڕە بەرگرییەکانی دانیمارک و چەند هاککەرێکی لایەنگری ڕووسیا بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی پاراستنی سڤیل، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە هۆی هێرشەکەوە چەندین کۆمپانیا و ماڵپەڕی دانیمارکی تووشی دابڕان و پچڕانی کارکردن بوون".

زانیاریی زیاتر: ئاژانسی پاراستنی سڤیل و دەزگای هەواڵگری سەربازی دانیمارک دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەن. 

لەلایەکی دیکەوە: گرووپێکی هاکەری لایەنگری ڕووسیا بە ناوی NoName057 ڕایگەیاند: کە هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی دانیمارکی لەوانە وەزارەتی گواستنەوە و پۆرتاڵی کەرتی گشتی Borger.dk و گرووپی بەرگریی تێرما.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ