لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات

دیمەنی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا

ئاڤا نیوز

لەدوای تەنها یەک ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جووڵە سیاسییەکان لە بەغدا دەستیان پێکرد و قەیس خەز عەلی، سەرۆکی هاوپەیمانی سادقوون، سەردانی چەندین سەرکردەی باڵا دەکات.

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەم، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی 98%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند. تەریقەی کەسنەزانیش چەند کاندیدێکی لە چوارچێوەی چەند هاوپەیمانیێتیەک هەبوو.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-11-13، قەیس خەزعەلی، سەرۆکی هاوپەیمانی سادقوون سەردانی هەریەک لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشمانی کرد.

لەلایەکی دیکەوە: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشمانی و هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبوونەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی خاوەن 29 کورسییە، هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر خاوەن 16 کورسی و قەیس خەز عەلی، سەرۆکی هاوپەیمانی سادقوون 27 کورسی و عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشمانی 17 کورسی، سەرجەم ئەو لایەنانە بە یەکەوە 69 کورسییان هەیە.

ئەمەش بزانە: ئەم کۆبوونەوانە لە کاتێکدایە کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، زۆرترین کورسییەکانی بەدەستهێناوە و دەگاتە 45 کورسی. ئەم جووڵە خێرایە ئاماژەیە بۆ هەوڵە چڕوپڕەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێی سیاسی لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ