بۆجاری دووەم ژمارەیەک فڕۆکەی کوێتی بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەنیشنەوە

شەیری بکە لە:
بۆجاری دووەم ژمارەیەک فڕۆکەی کوێتی بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەنیشنەوە

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی کوێت

ئاڤا نیوز

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە ڕایدەگەیێنێت، پێشوازی لە حەوت فڕۆکەی کوێتی کردووە کە بەهۆی خراپی کەشوهەوای کوێت و تەمێکی چڕەوە بە "ناچاری" نیشتبوونەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ئەم هەفتەیە ئەمە جاری دوومە پۆلێک لە فڕۆکەی کوێتی بە ناچاری و بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە خاکی عێراق دەنیشنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-11-13، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە پێشوازی لە حەوت فڕۆکەی کوێتی کرد بە ناچاری لە فڕۆکەخانەکە نیشتنەوە.

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوە، نیشتنەوەی ئەو 7 فڕۆکە کوێتییە بەهۆی خراپی کەشوهەوا لە فڕۆکەخانەی کوێت بووە، بە پشتبەستن بە ئازادی دووەمی فڕینی شارستانی (Technical Stop)، بەبێ کێشە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ گەشتە ڕێکخراوەکان، پێشوازی لە گەشتەکان و سەرنشینان کراوە. 

زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، فڕۆکەخانەکە لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووشدا پێشوازی لە 9 فڕۆکەی کوێتی کردبوو بە هەمان هۆکار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ