هاوپەیمانی مالیکی شێوازی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە سەرۆکایەتیی مالیکی لە بانگەشەی هەڵبژاردن دا
ئاڤا نیوز
عەباس موسەوی، سەرکردە و ڕاوێژکاری دەوڵەتی یاسایی مالیکی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاڤا میدیا، چۆنییەتی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دڵخۆشی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە و پەیامێکی ئەرێنییە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ".
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەم، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی 98%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: عەباس موسەوی، سەرکردە و ڕاوێژکاری دەوڵەتی یاسایی مالیکی، ڕاگەیاند: تێگەیشتن و سەقامگیری نێوان بەغدا و کوردستان بە دڵنیاییەوە خاڵێکی ئەرێنییە، بەو پێیەی کوردستان پشتگیرێکی سەرەکییە لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی حکومەتێکی یەکگرتووەوە."
زانیاریی زیاتر: لەبارەی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، موسەوی جەختی کردەوە، لەناو چوارچێوەکەدا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بەو ئەزموونەی پێشوو هەیە، محەممەد شیاع سوودانیش، بەشێکی چالاکە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا بە گەرمی پێشوازی لێدەکرێت."
ئەمەش بزانە: سەبارەت بە پۆستی سەرۆکوەزیران، موسەوی ڕوونیکردەوە کە "هەمووان قایلن بەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا دیاری دەکرێت و نەک لە ڕێگەی ژمارەی ئەو دەنگانەی کە هەر لایەنێک لەناو چوارچێوەکەدا بەدەستی هێناوە، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆمەڵێک هاوپەیمانی و پارت و لایەنی لەخۆ گرتووە، هەر لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووەوە، چوارچێوەکە ڕێسا و مەرجی تایبەتی هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بەپێی لێهاتوویی و توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 13 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆجاری دووەم ژمارەیەک فڕۆکەی کوێتی بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەنیشنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر حکومەتی دانیمارک





