دەیان کارمەندی عێراقی بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیا ڕووسییەکان بێکار دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند کارمەندێکی کۆمپانیا نەوتییەکان لەکاتی کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
سزاکانی ئەمریکا دژی کۆمپانیای (لۆک ئۆیل)ی ڕووسی، دەبێتە هۆی بێکارکردنی ژمارەیەک کارمەندی عێراقی لە کەرتی نەوت، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیاکە گرێبەستی دامەزراندنی چەندین کارمەندی نوێی هەڵوەشاندووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر قبووڵ کرابوون و دەستیان لە کارەکانی پێشوویان کێشابووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژى 23ى تشرینى یەکەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ڕۆسنەفت و لۆک ئۆیل، گەورەترین هەناردەکاری نەوتی ڕووسیادا سەپاند.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نەبیل مورسومی، پسپۆری ئابووری نامەیەکی ناڕەزایەتی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن کارمەندە بێکاربووەکانەوە بۆ کۆمپانیای نەوتی بەسرە نێردراوە. لە نامەکەدا هاتووە کە "ئەوان وەک گرووپێکی کارمەندی نوێ، لە پڕۆژەی غەربی قورنە 2 لە کۆمپانیای لۆک ئۆیل قبووڵ کرابوون، بە داوای کۆمپانیاکە، دەستیان لە کارەکانی پێشوویان کێشابووەوە و گرێبەستەکانیان واژۆ کردبوو و پشکنینە پزیشکییەکانیان ئەنجام دابوو، بەڵام پێش دەستبەکاربوونیان، بە بڕیارێکی لەناکاو لەلایەن کارگێڕی کۆمپانیاکەوە تووشی هەڵوەشاندنەوەی دامەزراندنەکەیان بوون، بەبێ هیچ پاساوێک یان ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کارمەندانە ئێستا بێکار و بێ سەرچاوەی بژێوین، داوا دەکەن کۆمپانیای نەوتی بەسرە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم ڕێکكارە "نادەستووری و نامرۆڤانەیە".
ئەمەش بزانە: هەفتەی ڕابردوو لۆک ئۆیل بە دەسەڵاتدارانی عێراقی ڕاگەیاندبوو کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا ناتوانێت پابەند بێت بە بەرهەمهێنانی نەوت، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرهەمی نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دەبێت و بووە هۆی دوورخستنەوەی کارمەندە بیانییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازانی ساڵی 2026 دەکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی قیرتاوكردنەوەی شەقامی 100 مەتریی هەولێر كۆتایی هات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازانی ساڵی 2026 دەکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی قیرتاوكردنەوەی شەقامی 100 مەتریی هەولێر كۆتایی هات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین






