ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەخاتەڕوو و دەڵێت، ئەمریکا وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدات.

 

وێنە گەورەکە: دواجار ئەمریکا لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی بە وەزارەتی جەنگ کرد دەست بە تاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان بکاتەوە کە لە ساڵی 1992ـەوە وەستاندبوونی.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "نامەوێت ئەوەتان پێ بڵێم، بەڵام ئێمەش وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان ئەنجام دەدەین".

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت؛ پەیوەست بەم پرسە بەرپرسانی ئەمریکا بە کەناڵی (سی ئێن ئێن)یان ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی باڵای وزە و ئەتۆمی لە ئیدارەی ترەمپ بەنیازن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ کۆشکی سپی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆببنەوە بۆ دەستپێکردن بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی.

 

کاردانەوەکان؛ ڕووسیا نیگەرانی خۆی دەربڕی بەم هەنگاوەی ئەمریکا و هۆشداریدا لەوەی ئەگەر هەر هێزێکی دیکەی ئەتۆمی هەنگاوی هاوشێوە بنێت، مۆسکۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: