مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی

شەیری بکە لە:
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ڤەنزوێلا، پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات و تیایدا داوای 'ئاشتی' لێدەکات، لە بەرامبەردا ترەمپ دەڵێت، لەبارەی ڤەنزوێلا "بڕیاری خۆی داوە".

 

چیڕۆکی سەرەکی: ماوەیەکە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ڤەنزوێلا زیاتر بووە، بەجۆرێک کار گەیشتووەتە ئەوەی مانۆڕی سەربازی بۆ پیشاندانی هێزی خۆیان بکەن. ئەمریکا بۆ ترساندنی ڤەنزوێلا فڕۆکەی جەنگی لە نزیک ئاسمانی ئەو فڕاند.

 

لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی پرسیاری ئایا نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، پەیامی بۆ ترەمپ هەیە، مادورۆ بە زمانی ئینگلیزی وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، بەڵێ بۆ ئاشتی، بەڵێ بۆ ئاشتی، هاوکات داواشی لە گەلی ئەمریکا کرد دژی جەنگ بوەستنەوە نابێت ڕووبەڕووی جەنگێکی دیکە ببنەوە کە کۆتایی نەیێت.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر؛ ترەمپ ڕایگەیاندووە،"جۆرێک لە بڕیاری داوە''، سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی لە ڤەنزوێلا.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم بڕیارەی ترەمپ لە کاتێکدایە، بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ لە هەفتەی ڕابردووەوە سێ کۆبوونەوەیان لە کۆشکی سپی ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بژاردەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بە ڤەنزوێلا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ