لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە

دووکانێکی زێڕنگەران لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هەر مسقاڵێک زێڕ 33 هەزار دینار دابەزیووە، بەمەش مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیووە بۆ 820 هەزار دینار.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە 805 هەزار دینارەوە بۆ 853 هەزار دینار بەرز بووەوە، بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەممەوە جارێکی دیکە نرخەکەی بۆ ئاستی 820 هەزار دینار دابەزی.

 

لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، لە دوێنیوە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بۆ 820 هەزار دینار دابەزیووە.

 

هۆکارە زانراوەکان: ڕاپۆرتە ڕۆژانامەوانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەگەرەکانی دابەزاندنی ڕێژەی سوو لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە ئەمریکا کەمە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان.

 

زانیاریی زیاتر: یەک ئۆنسە زێڕ چوار هەزار و 84 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان  و هەرێمی کوردستان.


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22؛ 860 هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21؛ 820 هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18؛ 703 هەزار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ