بەڕێوەبەری سۆمۆ: ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا بۆ دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز بنەمای سەرەکی دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی کۆمپانیای سۆمۆ و کێڵگەیەکی نەوتی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ دەڵێت، بەمزووانەی دامەزراوەیەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتیی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان دیاریی دەکات، جەختیش دەکاتەوە لەوەی ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بۆ دەرچوواندنی یاسای نەوت و غازیش بنەمای سەرەکی دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان واژۆ كرا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، 27-9-2025، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستیپێکردەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراق 24 ئەوەی خستەڕوو، ڕێککەوتنی نەوتی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان مێژووییە و لە بەرژەوەندی هەموو وڵات دایە، لەم کاتەشدا داهاتی نەوتی کوردستان دەچێتە هەژماری بانکی ناوەندی عێراق لە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا و دواتریش ڕاستەوخۆ دەچێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، لە بەرامبەریشدا بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نەوت بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە کوردستان دەدرێت.
وتیشی، کۆمپانیای ود ماکێنزی کە وەک کۆمپانیای ڕاوێژکاری بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان دیاریکراوە، بەمزووانە دەچێتە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان و نرخی تەواوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دیاری دەکات، بۆیەش باوەڕی وایە ئەم ڕێککەوتنە لە داهاتوودا دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی عەلی نزار ئەمانەن:
- نەوتی قورسی بەسڕە بە چوار دۆلار کەمتر لە نەوتی برێنت دەفرۆشین، بەڵام نەوتی کەرکووک و کوردستان هاوشێوەی برێنتە و بە هەمان نرخ لە بازارەکانی جیهان ساغ دەکرێتەوە.
- بەهیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی نەوت بەرامبەر ئاومان لەگەڵ تورکیا نییە، بەڵکو هاوشێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ چین، ڕێککەوتێکیش لەگەڵ تورکیا کراوە کە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بەنداو دروستبکەن و سیستمێکی بەهێز بۆ بەڕێوەبردنی ئاو و کۆنتڕۆڵکردنی بەهەدەردانی دروستدەکەن، لە بەرامبەریشدا سندووقێک دادەنرێت و لە پارەی فرۆشتنی نەوت پارە بۆ پڕۆژەکانی ئاو دابین دەکرێت.
- پڕۆژەمان بۆ فرەجۆرکردنی هەناردەی نەوت هەیە، لەوانەش هێڵی بۆری بەسڕە- حەدیسە، هەناردەی نەوتی بەسڕە لەڕێگەی تورکیا و سووریا و لوبنانەوە.
نوێدەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم دەرچوونی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەڵەی چاندنی گەنمی ئەمساڵ دەکەوێتە چ کاتێک؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ لایەنە کوردییە براوەکانی هەڵبژاردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵینی سەرۆک بارزانی بۆ گەنجانی دووزخورماتوو: بەردەوام لە پشتانم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم دەرچوونی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەڵەی چاندنی گەنمی ئەمساڵ دەکەوێتە چ کاتێک؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ لایەنە کوردییە براوەکانی هەڵبژاردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵینی سەرۆک بارزانی بۆ گەنجانی دووزخورماتوو: بەردەوام لە پشتانم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی دیکەی گەورە و کاریگەر لە هەولێر دادەنرێت






