سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت

شەیری بکە لە:
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت

چەند حەجخوازێکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و سبەی تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکات کە ساڵی داهاتوو فەڕیزەی حەج بەجێدەگەیێنن، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار کەس ناویان دەردەچێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ سەرجەم ئەو کەسانەی بە نیازی حەجن، لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی ناوی خوازیارانی حەج تەواوکردوو.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج وعومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 16-11-2025، تیروپشک بۆ ناوی کەسانە دەکرێت، کە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 89 هەزار کەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار کردووە، تیروپشک دەکرێت و پێنج هەزار و 135 کەس لە هەرێمی کوردستان ناویان دەردەچێت. ئەمەش لە کاتێکدایە ناوی 700 کەس دەرهێنراوە کە ساڵانی پێشوو فەریزەی حەجیان جێبەجێکردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ