ئاڤای خەڵک؛ دووکاندارانی تەیراوا داوای چاککردنی ئاوەڕۆی بازاڕەکە دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دووکاندارانی بازاڕی تەیراوە لە هەولێر دەڵێن، زیاتر لە مانگێکە ئاوەڕۆی بازاڕەکە بۆ چاککردن و پاککردنەوە تێکدراوە، ئێستاش کە بارانبارین دەستیپێکردووە پڕۆژەکە تەواو نەکراوە و ترسمان هەیە بارانی بەخوڕ ببارێت و لافاو دروست بێت و تووشی زەرەر و زیان بین.

بەدواداچوونی ئاڤا: عەبدولقادر، دووکاندارێکی بازاڕەکەیە، دەڵێت ئەوە مانگێکە تیمەکانی شارەوانی چاڵێکی گەورەیان دروست کردووە و دەڵێن ڕێڕەوە ئاوییەکان پاکدەکەینەوە، جگە لە مەترسی دروستبوونی لافاو کاریگەرییەکی زۆریشی کردووەتە سەر کار و کاسبیمان و خەڵکێکی کەمتر ئێستا دێن.

لێدوانی فەرمی: مەسعود کارەش، جێگری پارێزگاری هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت: کارەکەمان بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی لافاوە لە بازاڕەکە، دوو ڕێڕەوی ئاوییان هەبوو دانەیەکیان بە تەواوی بەهۆی خۆڵ و خاشاک گیرابوو، ئێستا پاکمان کردووەتەوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوو بەتەواوی کێشەکانی ئاوەڕۆی بازاڕەکە چارەسەر دەکەین و کارەکان تەواو دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: