یاساناسێک: خولی نوێی پەرلەمانی عێراق پێش 9ی 1 ناتوانێت کۆببێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی یاسایی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان ڕۆژی 9-1-2026 تەواو دەبێت، خولی هەڵبژێردراوی پەرلەمان ناتوانێت پێش ئەو وادەیە کۆبوونەوە ئەنجام بدات، تەنانەت ئەگەر هەموو ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکانیشی تەواوکردبێت.
وێنە گەورەکە: ئەگەر سەرەتای هەفتەی داهاتووش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند بکرێت، بەگوێرەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان چەندین هەفتەی پێویست دەبێت تا خولی نوێی پەرلەمان بتوانێت کۆببێتەوە ئەوانیش بریتین لە (ماوەی تۆمارکردنی تانە لەسەر ئەنجامەکان، ماوەی یاسایی وەڵامی کۆمیسیۆن بۆ تانەکان، کۆتا بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لەبارەی تانەکان، ماوەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ ئەو 15 ڕۆژەی تیایدا سەرۆککۆمار داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات).
لێدوانی فەرمی: دکتۆر میری کازم، ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بابل بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، خولی شەشەمی پەرلەمان کە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی بۆ کرا، ئەگەر هەموو ڕێکارە یاساییەکانیش ببڕێت ناتوانێت پێش ڕۆژی 9-1-2026 یەکەمین کۆبوونەوە بکات، چونکە ئەو ڕۆژە کۆتا ڕۆژی خولی پێنجەمی پەرلەمانە.
وتیشی، هەرچەندە یاسا ماوەی تۆمارکردنی تانە و وەڵامی کۆمیسیۆنی بۆ تانەکان لەگەڵ ئەو 15 ڕۆژەی تیایدا سەرۆککۆمار داوای کۆبوونەوەی خولی تازەی پەرلەمان دەکات، دیاری کردووە، بەڵام کاتێک ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەکرێت بۆ پەسەندکردنیان، لێرەدا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە ئەوەش مانای وایە پەسەندکردنی ئەنجامەکان بەهیچ وادەیەکی دیاری کراوەوە، گرێنەدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
59 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە: باران و وەرینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە






