سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ساڵانە کۆمەڵەی شارە مێژووییەکانی ئێراندا وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا.

چیرۆکی سەرەکی: هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستن، بووژاندنەوە و سوودوەرگرتن لە میراتی نەتەوەیی، سەقز دەخاتە سەر نەخشەی شارێکی مێژووی گرنگ و تایبەت، کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ناساندنی ئەو شارەی کوردستان بە جیهان. 

زانیاریی زیاتر: 
ئێستا لە هەموو ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا 55 شاری مێژوویی تۆمار کراون.

ئەمەش بزانە: ئەمساڵ لە دووەم کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی شارە مێژووییەکاندا 50 شار داواکارییان پێشکەش کردبوو, سەقز یەکێک بوو لەو شارانە و داواکارییەکەی پەسند کرا.

لێدوانی فەرمی: ئەرەستوو گەویلی، سەرۆکی شارەوانیی سەقز دەڵێ، شوێنەوارەکانی وەک گەرماوی حاجی ساڵح، شوێنەوارە دێرینەکانی گردی کۆشکەڵە و گۆڕستانی چاڵی، بەڵگەن لەسەر بوونی ژیان و بەردەوامبوونی شارستانییەتی ئەم ناوچەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ