کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنێت

چەند هاونیشتمانییەک لەکاتی دەنگدان

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، کە ئەو دەنگانەی درەنگ گەیشتبوون تەواوکراون، بەمپێیەش ئەمڕۆ یەکشەممە یان سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت و ڕێژەی 100٪ـی دەنگەکان ڕادەگەیێنرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 11-11-2025، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، سەرووی 12 ملیۆن دەنگدەر لە سەرتاسەری عێراق بەشداریان لە پرۆسەکەدا کرد.

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای گوت، "کۆمیسیۆن ژماردنەوەی دەنگەکانی ئەو بنکانەی کە مابوون کۆتایی پێهێنا و سەرجەم ئەنجامەکان لەگەڵ ژماردنی دەستیدا هاوتان، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی ئەنجامە کۆتاییەکان ڕابگەیێنرێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، سێ ڕۆژ مۆڵەت لەبەردەم لایەنەکان دەبێت، بۆ ئەوەی تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بدەن.

 

ئەمەش بزانە: ڕۆژی چوارشەممە 12-11-2025، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند، کە ڕێژەی 99.7٪ـی دەنگەکان بوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ