لەسەر مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ هەوراز گوڵپی داوایەک ئاراستەی حیزبە کوردییەکان دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق دەڵێت کێشەیان لە ناردنی دوو مووچەی دیکە نییە، واتا مووچەی مانگەکانی نۆ و 10 بێ کێشە دەنێردرێن، بەڵام مەترسی لەسەر مووچە مانگەکانی 11 و 12 هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش، هەوراز گوڵپی داوایەک ئاراستەی حیزبە کوردییەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: مووچەخۆرانی کوردستان تا ئێستا هەشت مووچەیان وەرگرتووە، چوار مووچە ماوە و نزیک دەبینەوە لە کۆتایی ساڵ، ئەگەرەکان دەریدەخەن کە لەم ماوەی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ حکومەتی عێراق ناتوانێت چوار مووچە ڕەوانە بکات و چارەنووسی دوو مووچە نادیار دەبێت.
بەغدا بەردەوام دەڵێت کێشەیان هەیە و پارەی کاشیان نییە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش پێداگرە لەسەر ئەوەی نابێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ بفەوتێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناردنی ئەو دوو مووچەیە یەکێک لە مەرجەکانی پارتییە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، لەگەڵ چارەسەرکردنی پرسی مووچە بەیەکجاری.
پەیامی فەرمی: هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری سەعات حەوتی ئاڤا پەیامێکی بۆ حیزبەکان هەیە، بەتایبەت پارتی و یەکێتی، دەڵێت، حەقە هەموو پێداگرییەک بکەن بۆ ناردنی ئەو دوو مووچەیە، بێ وەرگرتنی گەرەنتی لە ناردنی ئەو دوو مووچەیە، نەچنە حکومەتێکەوە و پلە و پۆست وەرمەرگرن، هەر پۆستێکتان هەبێت گرنگ نییە، بەڕاستی حەق نییە مووچە ببێتە قوربانی پلە و پۆست.
بە هەموو ئەگەرێک دوو مووچە دەکەونە ساڵی داهاتوو، بۆیە پێویستە میکانیزمێک لەنێوان هەولێر و بەغدا بدۆزێتەوە بۆ ناردنیان، دەبێت لە بودجەی 2026 پارە جیابکرێتەوە.
دەشڵێت؛ هیوادارین سازش نەکرێت لەسەر ئەو مەرجە، بینیمان لەدوای 2003ـەوە پلە و پۆست تاقی کرایەوە هیچ سوودی نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیازی کاندیدێکی "سازان" دەکات
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
47 خولەک لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
56 خولەک لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە





