بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت

گرافیکی پارەی گەنمی جووتیاران

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بازرگانی عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات، ڕەزامەندی خەرجکردنی 500 ملیار دیناری دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەرگرێت، بۆ ئەوەی وەک شایستەی دارایی جووتیاران دابەش بکرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

وێنە گەورەکە: پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران نزیکەی 310 ملیار دینارە، لەماوەی ڕابردوودا بەغدا بە دوو قۆناغ 72 ملیار دیناری وەک پشکی هەرێمی کوردستان ناردووە، بڕیار ئەو بەشەی ماوە بەچەند قۆناغێکی دیکە خەرج بکرێت.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "لەم هەفتەیە وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەچڕی کار لەسەر ئەوە دەکات بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 500 ملیار دیناری دیکە بدرێت، بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو بڕێکی خەرج بکرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی پێنج مانگە جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی سایلۆکانەوە گەنمیان ڕادەست کردووە و تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆریان شایستە داراییەکانیان خەرج نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ