حکومەتی عێراق واژۆ لەسەر خەرجکردنی مینحە 100هەزار دینارییەکەی خانەنشینانی کوردستان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی خانەنشینێکی هەرێمی کوردستان و لۆگۆی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مینحەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەدات و تەرخانی دارایی بۆ کراوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕێککاری پێویست بۆ خەرجکردنی پارەکە بگرێتە بەر.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2022 حکومەتەکەی موستەفا کازمی بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار، بۆ ئەو خانەنشینانە خەرج بکات کە مووچەکەیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە. دەیان هەزار کەس سوودمەند دەبن، ئەمە لە کاتێکدایە لەمانگی یەکی ئەمساڵەوە خانەنشینانی عێراق ئەو دەرماڵەیە وەردەگرن، بەڵام ئەوەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای گوت، "سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە داوە و تەرخانی داراییشی بۆ کراوە، تەنیا ماوەتەوە سەر ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕێککارەکانی دیکەی خەرجکردنی جێبەجێ بکات و پارەکە بنێردرێت."
بەڵگەنامەی فەرمی: بەپێی نووسراوێک کە کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە، دکتۆر نەجیب شوکر، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 14ی 9ی ئەمساڵ واژۆی لەسەر خەرجکردنی مینحەکە کردووە، ئێستاش لای تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا تەیف سامی ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی ڕەزامەندی بدات و وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکان بکات بۆ خەرجکردنی پارە.
لەبارەی ئەوەی ئایا مانگەکانی ڕابردوو قەرەبوو دەکرێنەوە؟: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، گوتیان خانەنشینان بەپێی بڕیار و یاسا مافی خۆیانە، تەرخانی داراییان کراوە لە بودجە، قەرارە ئەم هەفتەیەش قسە لەگەڵ تەیف سامی بکەن بزانن کەی خەرجی دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 350 هەزار خانەنشین و وارسی خانەنشینان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان هەیە، هەر کەسێک مووچەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر بێت شمولی دەکات، بۆنموونە خانەنشینێک مووچەکەی 500 هەزار بێت، دەبێتە 600 هەزار دینار، تەنانەت ئەگەر خانەنشینێک سێ وارسی هەبێت، هەرسێکیان 100 هەزارەکە دەیانگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەگەر لەگەڵ مووچەی مانگی نۆ مینحەکە خەرج بکرێت و مانگەکانی ڕابردووش قەرەبوو بکرێنەوە، هەر خانەنشینێک مووچەکەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر بێت، لەگەڵ مووچەی مانگی نۆ 900 هەزار دیناری تر وەردەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە
- بزنس
- 13 تشرینی دووەم
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە






