حەجخوازان ڕاستەخۆ لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگاداری گەڕانەوەی ناوەکانیان دەبن

شەیری بکە لە:
حەجخوازان ڕاستەخۆ لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگاداری گەڕانەوەی ناوەکانیان دەبن

دیمەنی ژمارەیەک حەجخواز. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

دوای ئەنجامدانی پرۆسەی تیروپشکی ناوی حاجییان، ئەمڕۆ لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاستەوخۆ لەڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ئەو کەسانە ئاگادار کرانەوە کە ناوەکانیان بۆ پرۆسەکە دەرچووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، تیروپشکی ناوی حاجییانی ئەنجامدا، سێ هەزار و 901 کەس ناویان بۆ حەج دەرچوو و 113 کورسی دیکەش بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخانکراوە.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت، یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و هەندێک وڵاتانی ناوچەکەش نەکراوە، ئەمڕۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوی حاجییان، لەڕێگەی کورتەنامەیەکەوە لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری بە لۆگۆی حکومەت بۆ هەموو ئەو کەسانە چووە کە ناوەکانیان گەڕاوەتەوە.

بەوتەی کاروان ستوونی، پێشتر لەکاتی بەڕێوەچوونی تیروپشکی ناوی حاجییان، دەبوو حەجخوازان سەردانی ئۆفیسەکانی حەج و عومرەیان کردبا یان دەبوو لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بە دوای ناوەکانیان گەڕابان، ئەمەش بە زەحمەت ناوەکانیان دەدۆزرایەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ کرا، باشترین ئاسانکاری بوو بۆ ئەوەی حەجخوازان لەزووترین کاتدا مژدەی گەڕانەوەی ناوەکانیان پێبگات.

بۆچی گرنگە: تیروپشکی ناوی حاجییان و ئاگادارکردنەوەیان لەڕێگەی کورتەنامەوە، هەنگاوێکی گەورە و سەرکەوتووی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و یەکێکە لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەم کە هەمیشە جەخت لە بەدیجیتاڵکردنی دامودەزگاکانی حکومەت دەکاتەوە.

ئەمەش بزانە: ناونووسینی حەجخوازان بەخۆڕایی و بەبێ بەرامبەر بوو، هەروەها تیروپشکەکە کەمتر لە دوو خولەکی خایاند و بەشێوەیەکی یەکسان لەنێوان پارێزگا و قەزاکان کرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ