وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ بڵاو دەکاتەوە

دیمەنی بەرمیلی نەوت و لپگۆی وەزارەتی دارایی عێراق و دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا خەرجی و داهاتەکانی هەشت مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، کە تێیدا کۆی خەرجییەکانی عێراق گەیشتووەتە 87 تریلیۆن و 478 ملیار دینار، لەکاتێکدا کۆی گشتی داهاتی ئەو هەشت مانگە 82 ترلیۆن و 377 ملیار و 552 ملیۆن و 620 هەزار و 313 دینار بووە. کورتهێنانیش زیاتر لە پێنج تریلیۆن دینارە.

وێنە گەورەکە: عێراق لەسەر بناغەیەکی دارایی زۆر ناسەقامگیر وەستاوە، کە بەتەواوی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت. لەکاتێکدا نرخی نەوت جێگیر نییە و کورتهێنانێکی بەرچاوی لە بودجەدا هەیە کە پێدەچێت تا کۆتایی ساڵ زیاتر بێت. هاوکات زۆربەی خەرجییەکان بۆ مووچە و خەرجییە کارگێڕییەکان دەڕوات، نەک بۆ وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی گەشەپێدان. ئەم دۆخە داراییە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، لە ئایندەدا کێشەی گەورەتری دارایی و ئابووری بۆ وڵاتەکە دروست بکات.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی تاوەکو مانگی 8ـی 2025 بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی ئەو هەشت مانگە حەوت تریلیۆن و 288 ملیار و 620 ملیۆن و 874 هەزار و 667 دیناری بە هەرێمی کوردستان داوە. لە بەرامبەردا عێراق زیاتر لە 80 تریلیۆنی بۆ مووچەخۆران و وەزارەتەکانی خۆی خەرجکردووە.

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی، عێراق 8.33%ـی لە کۆی خەرجییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە. لە بەرامبەردا 91.67%ـی کۆی خەرجییەکانی بۆ خۆی خەرج کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی داتاکە قەبارەی کورتهێنان بریتییە لە 5 تریلیۆن و 100 ملیار و 724 ملیۆن و 882 هەزار و 374 دینار. ئەمە تاوەکو مانگی هەشت، هێشتا چوار مانگ لە ساڵی 2025 ماوە. ئەگەر خەمڵاندێک بۆ ئەو چوار مانگەی لەئەمساڵدا ماوە بکەین بە پشتبەستن بە داتاکانی 8 مانگی یەکەمی ساڵ، پێشبینی دەکرێت قەبارەی کورتهێنانی عێراق تا کۆتایی ساڵی 2025 بگاتە نزیکەی 7 تریلیۆن و 651 ملیار و 87 ملیۆن و 323 هەزار و 561 دینار.

لەهەمان کاتدا: عێراق بۆ خەرجییەکانی بە گشتی پشت بە داهاتی نەوتی و نانەوتی دەبەستێت، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

•  داهاتی نەوتی عێراق: 73 تریلیۆن و 821 ملیار و 820 ملیۆن و 815 هەزار و 850 دینار
•  داهاتی نانەوتی عێراق: 8 تریلیۆن و 555 ملیار و 731 ملیۆن و 804 هەزار و 463 دینار
•  کۆی گشتی داهات: 82 تریلیۆن و 377 ملیار و 552 ملیۆن و 620 هەزار و 313 دینار

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق بە ڕێژەی 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و تەنیا  10%ـی داهاتەکانی لە سەرچاوە نانەوتییەکانەوە دابین دەکرێت.

پشکی هەرێمی کوردستان لە خەرجییەکان و داهاتەکان:

• پارەی نێردراو بۆ هەرێمی کوردستان (خەرجی): بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کۆی گشتی پارەی خەرجکراو بۆ هەرێمی کوردستان لە هەشت مانگی ئەمساڵدا بریتییە لە حەوت تریلیۆن و 288 ملیار و 620 ملیۆن و 874 هەزار و 667 دینار.

٠ پارەی خەرجکراو بۆ مووچەخۆرانی کوردستان: لە نێو خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕی قەرەبووی مووچەخۆران بریتییە لە: پێنج تریلیۆن و 467 ملیار و 324 ملیۆن و 819 هەزار و 755 دینار.

پارەی نێردراو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا (داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کە ڕادەستی خەزێنەی دەوڵەت کراوە) بریتییە لە: 679 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار و 877 دینار.

خەرجییەکانی عێراق بە گشتی:

•  کۆی گشتی خەرجییە کارگێڕییەکان؛ 69 تریلیۆن و 831 ملیار و 400 ملیۆن و 95 هەزار و 734 دینار.
•  قەرەبووی مووچەخۆران؛ 40 تریلیۆن و 401 ملیار و 881 ملیۆن و 990 هەزار و 741 دینار.
•  پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان؛ 216 ملیار و 107 ملیۆن و 833 هەزار و 152 دینار.
•  پێداویستییە کاڵاییەکان؛ 3 تریلیۆن و 166 ملیار و 258 ملیۆن و 169 هەزار و 355 دینار.
•  چاودێری موڵکەکان؛ 132 ملیار و 44 ملیۆن و 929 هەزار و 58 دینار.
•  بەخشین و یارمەتی و سوو و خەرجییەکانی تر؛ 7 تریلیۆن و 220 ملیار و 255 ملیۆن و 528 هەزار و 484 دینار.
•  ئەرک و بەشداری و یارمەتییە دەرەکییەکان؛ 11 ملیار و 864 ملیۆن و 142 هەزار و 539 دینار.
•  چاودێری کۆمەڵایەتی؛ 18 تریلیۆن و 682 ملیار و 987 ملیۆن و 502 هەزار و 405 دینار.
•  کۆی گشتی خەرجییە وەبەرهێنانەکان؛ 136 ملیار و 661 ملیۆن و 890 هەزار و 666 دینار.
•  خەرجییە وەبەرهێنانەکان؛ 136 ملیار و 661 ملیۆن و 890 هەزار و 666 دینار.
•  کۆی گشتی قەرزەکان؛ 3 تریلیۆن و 466 ملیار و 872 ملیۆن و 217 هەزار و 31 دینار.
•  خزمەتکردنی قەرز؛ 3 ترلیۆن و 466 ملیار و 872 ملیۆن و 217 هەزار و 31 دینار.
•  کۆی گشتی بەرنامە تایبەتەکان؛ 214 ملیار و 485 ملیۆن و 185 هەزار و 509 دینار.
•  کۆی گشتی؛ 73 ترلیۆن و 649 ملیار و 419 ملیۆن و 388 هەزار و 940 دینار.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر مەنار عوبەیدی، پسپۆڕی ئابووری لە لێدوانێکدا بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، دۆخی دارایی عێراق لە ناوەڕاستی پشێوییە سیاسییەکاندا بەرەو قەیرانێکی مەترسیدار دەڕوات. داتا ئابوورییەکان ئاشکرای دەکەن کە کورتهێنانی دارایی ڕاستەقینە تا کۆتایی مانگی 8ـی 2025 گەیشتووەتە نزیکەی 10 تریلیۆن دینار و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ لە 15 تریلیۆن دینار تێپەڕێت.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عوبەیدی، بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلاری لە یەدەگی نەختینەی بیانییەکەیدا بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی خواستی زۆر لەسەر دۆلار، ئەمەش لەکاتێکدایە نرخی نەوت لە نێوان 60-65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە. ئەم دابەزینە بەردەوامە مەترسی لەسەر توانای حکومەت دروست دەکات بۆ دابینکردنی بەشێکی زۆری خەرجییە کارگوزارییە سەرەکییەکان لە ساڵی داهاتوودا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ