چوارچێوەی هەماهەنگی: پێش 9ـی 1ـی ساڵی داهاتوو ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کردووە، ناسنامەی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پێش 9ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو ڕادەگەیێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکەی 170 کورسییان هەیە و بەپێی عورفی سیاسی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە پێکهاتەی عەرەبی شیعە دەدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند: دەستوور مافی درێژەدان بە کارەکانی پەرلەمان و لێپرسینەوە و دەنگدان لەسەر یاساکان دەداتە خولی پێنجەمی ئێستای پەرلەمان تا 8ـی 1ـی 2026، لە دوای ئەم وادەیە خولی پێشوو بە کۆتا هاتوو دادەنرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، "چوارچێوەی هەماهەنگی لەو بەروارەدا ئامادەدەبێت بۆ ڕاگەیاندنی ناوی سازان لەسەرکراوی سەرۆکایەتیی وەزیران، پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێرایە بەتایبەتی لەژێر ڕۆشنایی بوونی لێکتێگەیشتنی گرنگ لەگەڵ لایەنەکان سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی بەرنامەی حکومەت و هاوپەیمانیی هاوبەشی نیشتمانی لەنێوان ئەو هێزانەی نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان دەکەن".
زانیاریی زیاتر: بەوتەی سەرچاوەکە؛ "چوارچێوەی هەماهەنگی سەرۆکی داهاتووی حکومەت دیاریی دەکات، پێشبینیش دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا ناوی زیاتر لە کاندیدێک بخرێنەڕوو پێش ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر ناوی کۆتایی بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کانێکی وڵاتی کۆنگۆ 32 کەس گیانیان لەدەستدا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیێنرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەندیکای مامۆستایانی عێراق هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کانێکی وڵاتی کۆنگۆ 32 کەس گیانیان لەدەستدا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیێنرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەندیکای مامۆستایانی عێراق هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەجخوازان ڕاستەخۆ لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگاداری گەڕانەوەی ناوەکانیان دەبن






