دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ئیدارەی سۆران دادەخرێت

شەیری بکە لە:
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ئیدارەی سۆران دادەخرێت

دیمەنی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت

ئاڤا نیوز

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەخرێت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەكەش دەڵێت، گرفتەكە لە دیوی توركیایە، لەدیوی هەرێمی كوردستان هیچ كێشەی نییە.

چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی زێت - دەرەجیک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەكە بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتیان و گەشتیاران داخراوە.

لێدوانی فەرمی: هەژار حەكیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند، داخستنی دەروازەكە بۆ ماوەیەكی كورتە و بەهۆی گرفتێكی تەكنیكیە، ئەگەری هەیە ئێوارەی ئەمڕۆ یاخود سبەی بەڕووی هاتووچۆدا بكرێتەوە.

هۆكارە زانراوەكان: هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستمی دەروازەی دەرەجیک لە دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نییە. هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەمە بەپێی قسەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

باكگراوند: دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، لە 10ـی ئایاری 2023، بەشێوەیەكی فەرمی كرایەوە، سێیەم دەروازەی نێودەوڵەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیایە، لەدوای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و سەرزێڕێ لە ئامێدی. یەكەم دەروازەشە بۆ بەیەكبەستنەوەی ئیدارەی سۆران و پارێزگای جۆلەمێرگ لە باكووری كوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ