دوو دامەزراوەی چینی و ئەمریکی چەند زۆنێکی ئابووری لە کوردستان دروست دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی پلاندانان و پەرەپێدانی هەرێمی (RDI)ـی چینی
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دروستکردنی چەند ناوچەیەکی ئابووری کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕاکێشانی زیاتری وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتیی و زیادکردنی داهات بۆ هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 16-11-2025، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی پلاندانان و پەرەپێدانی هەرێمی (RDI)ـی چینی کۆبووەوە کە لە بوارەکانی پەرەپێدانی ئابوری کار دەکات، مەبەست لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی چەند زۆنێکی ئابوورییە لە کوردستان.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دامەزراوەی پلاندانان و پەرەپێدانی هەرێمی (RDI)ـی چینی بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی دارایی نێودەوڵەتی IFC چەند زۆنێکی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەن.
وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕوونی دەکاتەوە، دروستکردنی ئەم زۆنانە یارمەتیدەر دەبێت لە ڕاکێشانی وەبەرهێنەر و وەبەرهێنانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها لەو ڕێگەیەوە پارەیەکی زیاتر دێتە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ساڵی ڕابردوو بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دەستەی وەبەرهێنان یاداشتنامەیەکی سەبارەت بە دروستکردنی ئەو زۆنانە لەگەڵ دامەزراوەی RDI واژۆ کرد.
ئەمەش بزانە: دامەزراوەی (RDI) لە بوارەکانی پەرەپێدانی ئابووری، پلاندانانی پیشـەسازی و ڕاوێژکاری داڕشتنی سیاسەت کار دەکات و بارەگاکەی لە چینە. هاوکات دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (IFC) بـۆ تـوێـژیـنـەوە کـاردەکـات، بارەگاکەی لە ئەمریکایە. دەستەی وەبەرهێنان دوێنێ لەگەڵ هەردوو شاند کۆبووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی 100%ـی دەنگدان ڕادەگەیەنێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی 100%ـی دەنگدان ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت






