ئاڤا وادەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و هاتنی مووچەی مانگی 9 ئاشکرا دەکات

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئاڤا وادەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و هاتنی مووچەی مانگی 9 ئاشکرا دەکات

ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و مووچەی مانگی نۆ

ئاڤا  نیوز

دوو بەرپرسی باڵای کوردستان و عێراق بۆ ئاڤا ئاشکرای دەکەن لە 48 کاتژمێری داهاتوودا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت، حکومەتی عێراقیش هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دەنێرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی و ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە کورتخایەن بوو و تەنها کاتژمێرێکی خایاند، هەرچەندە بڕیار بوو ڕەزامەندی یان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت، بەڵام لە کۆبوونەوکە باس نەکرا.

لێدوانی فەرمی:
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند:  سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات، تا ناوەڕاستی هەفتە مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت، ئەوکات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کوردستان بە ئاڤای گوت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بە کاش بە لقی هەولێری بانقی ناوەندی دەدات، هەفتەی داهاتووش بەغدا مووچەی مانگی نۆ دەنێرێت.

بە تەنیشت ئەم هەواڵەوە: بڕیارە سبەی سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێکی حکومەتی عێراق سەردانی دهۆک بکەن بۆ بەشداریکردن لە مێپس، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا یەکێک لەو وەزیرانەی یاوەری سوودانی دەکات تەیف سامی، وەزیری دارایی دەبێت.

بڕیارە لە دهۆک سوودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بکەن، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەیان پرسی مووچە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ