ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری دواکەوتنی دابەشكردنی زەوی لە قەزای کۆیە دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری دواکەوتنی دابەشكردنی زەوی لە قەزای کۆیە دەکات

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران

ئاڤا نیوز

ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە قەزای کۆیە بەردەوامە، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک ڕێكکارەکان تەواو بکرێن و زەوییەکە ئامادە بکرێت.

وێنە گەورەکە: دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر بەردەوامە تائێستا چوار قۆناغ زەوی دابەش کراوە لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی لە سنووری قەزای کۆیە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی دوای تەواوکردنی ڕێکكارەکان تیروپشک بۆ زەوییەکان دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شوێنێک تەرخان کراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت، زۆرینەی ڕێکكارەکان تەواو کراوە، ئەوەی ماوە هەندێک ڕێكکاری یاسایی و ئیدارییە، لە داهاتوویەكی نزیک تەواو دەبێت فەرمانبەرانی کۆیەش زەوییان پێ دەدرێیت.

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نزیکەی هەشت هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی کۆیە دابەش دەکرێن، ئەو زەوییانەی دیارکراون بەشێکیان دەکەوێتە نزیک کەمپێکی کوردانی ئاوارەکانی ئێران دیموکراتەکان، کە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو شوێنەی بۆیان دیار کردووە، دەبێت ئەو کەمپە بگوازرێتەوە تاوەکو فەرمانبەران سوود لەو زەوییانە وەربگرن، داوامان کردووە ئەو کەمپە بگوازرێتەوە، دانیشتووانەكەی لاریان نییە بەڵام داوا دەکەن لە وەزارەتی ناوخۆ نووسراو بێت تاوەکو دەستبەرداری شوێنەکە بن و بگوازرێنەوە، ئێمەش نووسراومان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان کردووە لەوێش نووسراو کراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی، دواتر نووسراو بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت، ئەم ڕێكکارە وای کردووە دابەشکردنی زەوی لە کۆیە دوا بکەوێت.

ئەمەش بزانە: تائێستا لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە چوار قۆناغی جیاجیادا 28 هەزار 500 پارچە زەوی دابەش کراوە، لە سنووری هەر یەک لە شارەوانییەکانی بەحرکە، قوشتەپە، بنەسڵاوە، کەسنەزان، دارەتوو، شەمامک، هاوکات سنووری شارەوانییەکانی مەخمور، دیبەگە، قەراج، ڕزگاری، سێبیران، کەورگۆسک، عەنکاوە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەڕێوەچووە و زیاتر لە 30 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ