
وێنەی 25 هەزار دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
لە عێراق تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکراوە، بە هۆیەوە مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دواکەوتووە و چاوەڕوان دەکرێت بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا لە هەوڵدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی خۆی و بەشێکی زۆری وەزارەتەکانیش مووچەیان بەسەردا دابەش نەکراوە، تەنها بە ژمارە مووچە خراوەتە سەر هەژماری ئەو وەزارەتانە بەڵام پارە نەخراوەتە سەر هەژماری فەرمانبەران.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: بڕیار بوو ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت بەڵام تا ئێستا دەست بە دابەشکردنی نەکراوە.
لەبارەی هۆکاری دابەشنەکردنی پارەکە ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد: لە عێراق کێشەی پارەی کاش هەیە و حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەست نییە، تەیف سامی، وەزیری دارایی لەگەڵ بانکی ناوەندی لەسەر خەتە بۆ ئەوەی 8 تریلیۆن و 500 ملیار دینار پەیدا بکات بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو بڕە پارەیە پەیا بکات.
لەلایەکی دیکەوە: دابەشکردنی مووچە لە عێراق ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مووچەی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، تاوەکو لە عێراق دەستپێنەکات و مووچەی چەند وەزارەتێک نەدرێت تەیف سامی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان نانێرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، بە هەموو پێوەرەکان دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 لە کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، پێشبینیش دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە بەغدا پارە بنێرێت، ئەگەرنا سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی ناردنی پارە لەلایەن بەغدا و کاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
- بزنس
- 26 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات





